سێ ساڵه له پێنجوێن به‌كاردێت
له هەڵەبجە درۆن لە بواری کشتوکاڵیدا به‌كارده‌هێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارێكی گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ڵه‌بجه درۆن بۆ بوارى كشتوكاڵكردن به‌كارده‌هێنێت و له‌ئێستادا راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ده‌كات، شاره‌زایه‌كى بوارى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، ماوه‌ى ساڵه ئه‌م جۆره درۆنه له‌سنوورى پێنجوێن له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، درۆنه‌كه له قه‌باره گه‌وره‌یه و تواناى هه‌ڵگرتنى چه‌ند كیلۆیه‌ك ماده‌ى هه‌یه كه بۆ كشتوكاڵكردن به‌كار ده‌هێندرێن.
بیلال شێخ ره‌ئوف، شاره‌زاى بوارى كشتوكاڵ بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه یه‌كه‌مجاره له سنوورى هه‌ڵه‌بجه ئه‌م درۆنه بۆ كشتوكاڵكردنى هێندراوه و بۆئه‌وه‌ى له‌و بواره به‌كاربهێندرێت.
وتیشی “ئه‌و گه‌نجه‌ى درۆنه‌كه‌ى هێناوه ئێستا راهێنانى له‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى به‌كارهێنانیدا كێشه و گرفتى ته‌كنیكی بۆ دروست نه‌بێت”.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌مان ئه‌و درۆنه ماوه‌ى سێ ساڵه له‌لایه‌ن جوتیارانى پێنجوێنه‌وه به‌كارده‌هێندرێت و له‌كارپێكردنیش سه‌ركه‌وتوو بووه و كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ جوتیاران ده‌كات.
درۆنه‌كه، تواناى رشتنى ده‌رمانى قڕكه‌ر و په‌ینی بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و چاندنى تۆوى ورد له زه‌ویه‌كاندا هه‌یه، هاوكات ده‌تواندرێت له‌رێگه‌ى ئه‌م درۆنه‌وه رووپێو بۆ زه‌ویه‌كان بكرێت.
بیلال، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بۆیه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌م جۆره درۆنه له‌لایه‌ن جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان به‌كارناهێندرێت، چونكه ده‌ڵێت “نرخه‌كه‌ى گرانه و پێویستى به وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیشه”.