ناوچەکە گونجاوە

زەوی بۆ دروستکردنی یارییە ئاوییەکان لە دەریاچەی دوکان دابیندەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەیەکی ئۆڵۆمپی عێراق، سەردانی قەزای دوکانیان کرد، بڕیارە پرۆژەیەکی تایبەت بە یارییە ئاوییەکان و چالاکییە وەرزشییەکان لە قەزاکەدا بناغەبکرێت و ئەوان سەرپەرشتی بکەن.

پڕۆژەکە دەکەوێتە بەشی باشووری سەر دەریاچەی دوکان، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی دوکان بێت، لیژنەکە ناوچەکەیان بە گونجاو زانیوە بۆ پڕۆژەکە، بۆیە رەزامەندن وەک پڕۆژەیەکی وەرزشی لە شارەکەدا بیناسێنن.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لە سەردانەکەیاندا بۆ لای بەرپرسانی خۆجێی ئیدارەی دوکان، لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە داوای زیاتر لە پێنج دۆنم زەوییان کردووە، کە پێکدێت لە دروستکردنی باڵەخانەی ئیدارەی پڕۆژەکە، گەنجینە و سەکۆیەکی تایبەت بە چالاکییە ئاوییەکانە.

سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکان لە راگەیەندراوێکی نوسینگەکەیدا کە بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، هەر کارو چالاکییەکی ئۆڵۆمپی عێراق هەبووبێ لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچووە، لەپای هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی ئیدارەی دوکان و گونجاوی ژینگەی ناوچەکە، لیژنەی ئۆلۆمپی عيراق رەزامەند و سەرپەرشتیارە بۆ جێبەجێکردنی.

ئەوەشی وتووە، دوای سەردانیان بۆ چەند جێگەیەکی سەر دەریاچەی دوکان، بە فەرمی لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، داوای دابینکردنی زەوی پێویست کراوە، دوای جێبەجێکردنی رێکارەکان، رەزامەند و هاوکاردەبن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.

دوو ساڵە چالاکییە ئاوییەکان لە قەزای دوکان، لە چوارچێوەی چالاکی دیدەوانی و گروپی وەرزشی زیاتر پەرەی پێدراوە، کەرتی تایبەت بە لە ئەستۆ گرتنی تێچووەکەی چالاکییەکانی رێکخستووە، هەر خێزانێک بۆ کڕینی بلیتی بەشداری 10 بۆ 20 هەزار دیناریان لێ وەرگیراوە، بەڵام لە پرۆژەکەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نرخ کەمدەکرێتەوە و جێگیر دەکرێت، ئەوەش بەپێی رەشنووسی پڕۆژەکە.

رۆژی 22. 9. 2023 فیدراسیۆنی مەلەوانیی عێراق سەرپەرشتی، یەکەم پاڵەوانێتی مەلەوانی کرد لە دەریاچەی دوکان بۆ یانەکانی عێراق لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان، لاوان و پێشکەوتووان.

ماوەی پاڵەوانیەتییەکە بۆ ئاستی پێشکەوتووان 10 کیلۆمەترە و بۆ لاوان حەوت کیلۆمەتر بوو، هەروەها بۆ تازەپێگەیشتووان پێنج کیلۆمەتر، کە سەرجەمیان 10 یانە بوون بەشداری پەڵەوانێتییەکەیان کرد و لەوانەش پێنج یانەیان لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدار ببوون.

دەریاچەی دوکان پاڵەوانیەتیی مەلەوانی عێراق لە ئامێز د?...

دەریاچەی دوکان پاڵەوانیەتیی مەلەوانی عێراق لە ئامێز دەگرێت

دەریاچەی دوکان پاڵەوانیەتیی مەلەوانی عێراق لە ئامێز د...

دەریاچەی دوکان پاڵەوانیەتیی مەلەوانی عێراق لە ئامێز دەگرێت

خۆبەخشەکانی جوانی کوردستان لە کەناری دەریاچەی دوکان ب...

خۆبەخشەکانی جوانی کوردستان لە کەناری دەریاچەی دوکان بوون