نوێترین ئامار راگەیەنرا

لە کەلار بەهۆی لافاو 200 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە

964+

میلاد جەلال – کەلار

بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی دوێنێ شەو چەند ناوچەیەک لە ئیدارەی گەرمیان زیانی زۆریان بەرکەوتووە، لەکەلار 200 ماڵ بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە.

چۆمان ئەحمەد وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بۆ 964 دواین ئاماری زیانەکانی گەرمیان دەخاتەڕوو دەڵێت: تا ئێستا ئاماری زیانەکان لە سنووری گەرمیان بەمجۆرەیە، ئاوی پەنگخواردوو زیانی بە 200 ماڵ گەیاندووە، پێنج ئاوبارەی رێگاوبان تێکچووە، لەگەڵ چوار محاویلە و 25 فیدەری کارەبا زیانیان بەرکەوتووە، 100 پەلەوەر و 42 سەر ئاژەڵ مردوون، کارگەیەکی بلۆک و سێ حەفارە زیانیان بەرکەوتووە.

بەوتەی چۆمان ئەحمەد، زۆربەی زیانەکان لە کەلار بووە، بەتایبەت گەڕەکی کەلاری کۆن و کەلاری نوێ و گەڕەکی گۆران و ئەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە شوێنە نزمەکان رێژەیەکی زۆری زیانیان بەرکەوتووە.

داڕشتنەوە: فەهمی نەبی

زیاتر لە 100 ماڵى کەلارى نوێ لافاوەکە چووەتە ماڵیانەوە

زیاتر لە 100 ماڵى کەلارى نوێ لافاوەکە چووەتە ماڵیانەوە

لافاو زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی شپرزە کرد

لافاو زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی شپرزە کرد