هەر لەوێ بەخاک سپێردرا

ئەو منداڵەی لە سعودیە گیانی لەدەستدا دانیشتووی کەرکوک بوو

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لە چەند رۆژی رابردوو خێزانێکی کورد لە نێوان شاری مەکە و مەدینەی سعودیە تووشی روووداوی هاتوچۆ بوون، منداڵێکی تەمەن 10بۆ 12ساڵ لەرووداوەکە گیانی لەدەستدا

کەسوکاری منداڵەکە، تەرمی منداڵەکەیان لەگۆڕستانێکی شاری مەدینە بە خاک سپاردووە

سەرەتا لەچەند پەیجێکی لۆکاڵی چەمچەماڵ بڵاوکرایەوە خێزانەکە دانیشتووی چەمچەماڵن، 964 قسەی لەگەڵ رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ کرد” ئەو رەتی کردەوە هیچ خێزانێکی دانیشتوی چەمچەماڵ لەوڵاتی سعودیە توشی رووداوی هاتوچۆ بووبن”.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، مژدە رەوف بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “ئەو خێرانە کوردە خەڵکی گوندی “گۆلەمە”ـەی سەر بەناحیەی تەکیەی جەبارین لە چەمچەماڵ بەڵام خێزانەکە دانیشتووی شاری کەرکوکن.

وتیشێ، خێزانەکە بڕیاریان دا تەرمی منداڵەکەیان هەر لەوڵاتی سعودیە بەخاک بسپێرن و رووداوی هاتوچۆکەش لە جۆری وەرگەران بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هیچ منداڵێكى چه‌مچه‌ماڵ له‌ سعودیە گیانى له‌ده‌ست ن...

هیچ منداڵێكى چه‌مچه‌ماڵ له‌ سعودیە گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه‌