چەند سەربازێکی ئەمریکی دەردەکەون لە بنکەیەکی هاوپەیمانان _ وێنە: AFP
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وا دەڵێت
ئەمریکا چەک رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات
964+
ژووری هەواڵ
ئەمریکا بە دوو هێلیکۆپتەری بارهەڵگر، بڕێک چەک و پێداویستیی سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمریکا چەک و پێداویستییە سەربازییەکان رەوانەی بنکەی سەربازیی خرابەلجیر لە باکووری حەسەکە دەکات.
رەوانەکردنی ئەو چەک و پێداویستییانە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پێگەی هێزەکانی ئەمریکایە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، روانگەی سووری وا دەڵێت.
راشیگەیاندووە، هاوکات کاروانێکی سەربازیی چەک و پێداویستیی سەربازی و لۆجستی، کە پێکهاتبوو لە 80 بارهەڵگر، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بنکەکانیان لە حەسەکە و دێرەزۆر لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کراوە.
ئەوەشی راگەیاندووە، 25 بارهەڵگریان بەرەو بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی عومەر رۆیشتوون و هاوکات لەگەڵ رۆیشتنی ئەو کاروانە سەربازییەدا و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری هەر هێرشێک، فڕۆکەی سەربازی و هەلیکۆپتەری جەنگیی هێزەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕانەتەوە.