بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێکی سێ ساڵان گیانی لەدەستدا
+964
زەید کۆچەر – دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا، منداڵێکی سێ ساڵە لە قەزای ئاکرێ گیان لەدەست دەدات.
کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس لە گەڕەکی شۆڕش لە قەزای ئاکرێ کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و بەهۆیەوە منداڵێکی سێ ساڵان دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە +964ـی راگەیاند: رووداوەکە لە کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو بووە، منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، باری تەندروستی زۆر خراپ بوو، پاش مانەوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
+964 دەزانێت، منداڵەکە ناوی ئالین حامد خدرە، تەمەنی سێ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشە لە قەزای ئاکرێ.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ ئەوەشی روونکردەوە کە شوفێرەکە خۆی منداڵەکەی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، هەروەها خۆیشی رادەستی پۆلیس کردووە و ئێستا لەلای پۆلیس راگیراوە.
زیاتر وتی “شوفێرەکە خۆیشی دانیشتووی ئاکرێیە”.