جەو ساردتر دەبێت

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینیەکانی کەش و هەوا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین و بەفر بەردەوام دەبێت و شەپۆلەکە درێژەی دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆوە نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت و بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان دوو پلەیەک نزمتر دەبنەوە و کەشەکە ساردتر دەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 5.2.2024

خێراى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) کم/ک دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 1 – 2 پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێرایى با/ لەسەرخۆ دەبێت (5 – 15)کم/س.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / (6 – 8) کم. لەکات و شوێنی دابارین کەمتر دەبێ بۆ (5) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -2 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 سیلیزی