دەمیرتاش: پرسیارم لێبکەن

+964

 فەهمی نەبی -هەولێر

بە پێنج زمان پرسیار لە سەلاحەدین دەمیرتاش بکە، هاوسەرۆکەکەی پێشووی هەدەپە دڵنیایی دەدات کە خۆی وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەداتەوە.

لەگەڵ ساڵی نوێ، ماڵپەڕە نوێیەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە ناوی “demirtasinfo” کەوتەکار، هاوڵاتییان دەتوانن بە پێنج زمان پرسیاری لێبکەن.

دەمیرتاش لە رێگەی پارێزەرەکانی هەواڵەکەی لە تویتەری تایبەتی خۆی لە دووی ئەم مانگە بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕەکە بەهەر پێنج زمانی کوردی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی و تورکییە، لەلایەن پارێزەرەکانی دەمیرتاش سەرپەرشتی دەکرێت و هەموو کەس دەتوانێت بەو پێنج زمانەی دیاریکراوە، پرسیاری ئاراستە بکەن.

پرسیارەکانتان لە رێگەی پارێزەرانییەوە بە دەمیرتاش دەگات، هەر لە رێگەی ماڵپەڕەکەش، پارێزەرانی وەڵامی دەمیرتاش بۆ پرسیارەکان دەدەنەوە.

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا دەنووسێت: دەتوانن پێشنیازەکانتان بنووسن، دڵنیابن هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەم.. با دەستپێبکەین. سەلاحەدین دەمیرتاش، لە نیسانی 1970 لەشاری ئامەد لەدایکبووە، ساڵی 2012، بۆتە هاوسەرۆکی HDP، لە چواری تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکراوە