"هاوکاری هەسەدەیان کردووە"

دوو ژنی بەندکراو لە عەفرینەوە بۆ تورکیا گواسترانەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین دەڵێت، دەسەڵاتدارانی تورکیا دوو دەستگیرکراویان لە عەفرین- ەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا گواستەوە، کە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی عەفرین بەندکرابوون.

بە گوێرەی زانیاری رێکخراوەکە بێت، رۆژی یەکشەممە 4.2.2024، دەسەڵاتدارانی تورکیا دوو ژنی بەندکراویان بە ناوەکانی جومانە زاکور 28 ساڵ، و یەمامە سەفوان 21 ساڵ، لە زیندانی (كفر جنة)ی رۆژهەڵاتی عەفرین، لە رێگەی دەروازەی (الحمام)ی ناوچەی جێندەریس بۆ تورکیا گواستۆتەوە.

ئەم دوو ژنە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریایی دیموکرات “هەسەدە” بەندکرابوون، کە زۆرینەی پێکهاتەی ئەو هێزە لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان، یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانی ئەو ناوچەیە، هاوکات لە عەفرین گروپێکی ئەمنی بەناوی “رزگاریی عەفرین” چالاکن.

ئەمە دووەم گواستنەوەی بەندکراوانی زیندانییە لەم مانگەدا، هەروەک لەماوەی ئەمساڵدا هەشت گواستنەوەی زیندانیی بۆ دەرەوەی خاکی سوریا لە عەفرینەوە ئەنجامدراون، کە ژمارەیان 10 بەندکراو بووە و لەو رێژەیەش سێ کەسییان ژن بوون، ئەوەش بە گوێرەی رێکخراوەکە کە تۆماری کردووە.

گیانلەدەستدانی ژنێکی تەمەن 77 ساڵ گومانی دروستکردووە

گیانلەدەستدانی ژنێکی تەمەن 77 ساڵ گومانی دروستکردووە

تورکیا ناوی گوند و شەقامە گشتییەکانی عەفرینی بۆ تورکی ...

تورکیا ناوی گوند و شەقامە گشتییەکانی عەفرینی بۆ تورکی گۆڕیوە