ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن

سەرمایە و گەنمی بەشێک لە جوتیاران تەنک بووە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەگەر گەنمەکانتان تەنک بوون مەترسن، جەو ساردە و گەنم لە گەشەکردن بەکاتی راوەستاوە، ئەندازیارێکی کشتوکاڵ ژمارەیەک هۆکار باسدەکات، کە رێنیشاندەری جوتیارانە تا بەرهەمێکی باشتری گەنمیان هەبێت.

کاتێک لە جوتیارێک دەپرسیت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵت چۆنە، دەڵێت، “باشی بڕیوە یەک بە 20 بووە، واتە نزیکەی 400 کیلۆگرام گەنم لەدۆنمێکدا، کەلە راستیدا کاتێک کرێی (کێڵان، سەماد و بنەتۆو) لەبەرهەمەکە دەردەکەیت، و سەمادی “داپ یۆریا” نرخەکەی دووقاتی جارانە، داهاتێکی وا نامێنێتەوە، چ جای زەویییەکی لە تەنکی بدات”.

بەم زستانە لە کۆیە گەنم دروێنە دەکرێت

بەم زستانە لە کۆیە گەنم دروێنە دەکرێت

ئەندازیاری کشتوکاڵی کۆسار باقی بۆ 964 پێی وابوو، ئێستا سەرەڕای بەکارهێنانی سەماد و پەینی کیمیایی، بەڵام زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گەنم، کاریگەری سەرمایان لەسەرە و لە گەشە دەوەستن، بەڵام ئەو دڵنیایی ئەوەیدا ئەوە نابێت بە مایەی زیان بۆ گەنمەکە، ئەگەر جگە لە بنەتۆوی خراپ‌ کە خۆی لەبنەمادا بەرهەمی کەمە، یان بەکارنەهێنانی “پۆتاس” کە گەورەترین کاریگەری هەیە لەسەرپڕکردنەوە، هۆکار نەبن بۆ لاوازی گەشەکردنەکەی”.

ئەوەشی وت، دەکرێ هەرجوتیارێک لە شوێی خۆیەوە دۆنمێک لەو گەنمەی دەیکات، جیایبکاتەوە و تاقیکردنەوەبکات لەسەر بەکارهێنای سەمادی “داپ نایترۆجین، پوتاس” ئەوەش بەشێوەی رشاندن، بۆ ئەوەی بۆی دەربکەوێت ئایا پێدانی سەماد بەڕشاندن هیچ جیاوازییەک دروستدەکات لە کەشی سارد و گەرمدا، ئەگەر بۆی دەرکەوت هەمان بەرهەمی هەیە، دەتوانێت خەرجیەکی کەمتر بکات و زەوییەکەشی بپارێزێت.

لە ناحیەی سەنگاو جۆرە گەنمێک گوڵی کردووە

لە ناحیەی سەنگاو جۆرە گەنمێک گوڵی کردووە