رووداوەکانی ئەم بەیانییە
ئامارەکانی شێرپەنجە هەڵکشاون و مامۆستایانی پیرەمەگرون موچەکانیان راگیرا
964+
ژووری هەواڵ
ئهمڕۆ رۆژى جیهانى شێرپهنجهیه و له ههرێمی كوردستانیش ئامارەکانی تووشبووان ترسناکه و زۆرترین رێژەی تووشبوونی شێرپەنجە لە هەولێرە.
چەند مامۆستایەک لە ناحیەی پیرەمەگرون دەڵێن، بەهۆی ئەوەی بایکۆتی دەوامیان کردووە موچەیان پێنەدراوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان لەرێگەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانەوە هۆشداری داوە بە مامۆستایان تا دەوام نەکەن موچە وەرناگرن.
لە گوندهكانى ناحیهى خانكێ، رێنمایی نوێ بۆ پرسهدانان داندرا و رۆژانى پرسهش له 7 رۆژهوه كرایه 3 رۆژ.