بۆ موچە و کەموکورتییەکانیان

کارمەندانی نەخۆشخانەی کەلار بایکۆتیان کرد

964+

میلاد جەلال

سەرجەم کارمەندان و بەشەکانی نەخۆشخانەی کەلار بایکۆتیان راگەیاند و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، تەنیا بۆ موچە نییە بەڵکو کەموکورتییان زۆرە.

حارس محەمەد، بەڕێوەبەرەی نەخۆشخانەی کەلار بە 964ـی وت، ئەوان ئەم بایکۆتەیان تەنیا بۆ داواکاردنی موچە نییە، بەڵکو زۆر کەموکورتییان هەیە بەتایبەت لە تاقیگەی نەخۆشخانە کە تا ئێستا چارەسەر نەکراون.

وتیشی، ئەگەر موچەکانیشیان پێبدرێت و دواکارییەکانی تریان جێبەجێ نەکرێت لە چارەسەرکردنی کەموموڕییەکان ئەوا بەیکۆت ناشکێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی