جیاوازییەکەی چییە؟

لە پێنجوێنی سەرەوە و خواره‌وه‌ نرخی نان جیاوازه‌

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

سەرنجدراوە لە پێنجوێنی سەرەوە شەش بە هەزار دینارە و لە پێنجوێنی خوارەوە هەشت نان بە هەزار دینارە.

پێنجوێنی سەرەوە و خوارەوە، لەناو خەڵک وەک ئاماژە بۆ بەشی سەرەوە و بەشی خوارەوەی قەزاکە بەکاردەهێنن.

964 بۆ سۆراغی ئەم جیاوازییە، چووەتە نانەواخانەیەک لە پێنجوێنی سەرەوە، ساڵح تۆفیق خاوەنی نانەواخانەکەیە بە 964ی راگەیاند، “ئێمە بە گوێرەی کڵێشەیەکی تایبەتی قایمقامیەت کاردەکەین و لەو کڵێشەیەدا رێگەمان پێدراوە 6 نان بە هەزار دینار بفرۆشین، بەو مەرجەی ئەگەر گونکەنمان 120 گرام بن”.

وتیشی، هاوڵاتیان زیاتر خواستیان لەسەر ئەم نانەیە، چونکە جیاوازی هەیە لە کێشی گونکەکان و تامی نانەکەش جیاوازە و ئەوەش تەنیا هۆکاری ئەو جیاوازییەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا