مۆبایلەکانیان شەحن دەکەنەوە
لەبەر بێ کارەبایی چایخانەیەکی پێنجوێن بەرناکەوێت
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە کاتژمێر 11ی دوێنێ شەوەوە لە پێنجوێن کارەبای نیشتمانی بڕاوە، چایخانەیەکی پێنجوێن پڕ بووە لەو هاوڵاتیانەی بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکانیان هاتوون.
خالید یاسین خاوەنی چایخانەکەیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەمڕۆ بازاڕێکی زۆرباشیان هەبووە لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر دێت بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکانیان، بۆیە هیچ پلاکێکی کارەبا نەماوە لە چایخانەکە کێبڵی شەحنی پێوە نەبێت.
لەدوێنێ شەوەوە بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا وەستاوە.