دیمه‌نی به‌شێكی رواندز ... وێنه: رێبه‌ر عه‌زیز
چەندین پڕۆژەی بۆ دەرچووە
به‌م زستانه پڕۆژه‌كان روویان له رواندز كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌م زستانه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى جیاواز له ناوه‌ندى قه‌زاى رواندز ده‌ست به جێبه‌جێ كردنى ده‌كرێت و قایمقامیش ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ كراوه.
پڕۆژه‌كان بریتین له دانانی كربستۆن و تێكەڵەڕێژكردن و كۆنكریت و قیڕتاوكردن و دروستكردنى جۆگه، كه گه‌ڕه‌كه‌كانى ئازادى و نه‌ورۆز و راپه‌ڕین و ناوڕه‌زان و چه‌ند شه‌قامێكی ناو قه‌زاكه ده‌گرێته‌وه.
بودجه‌ى 477 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سۆرانه‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنى پڕۆژەکان ته‌رخانكراوه.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى رواندز به 964ـى وت، ته‌نیا ده‌ستبه‌كاربوون ماوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه بكه‌ن و وتیشی “ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كان 180 رۆژه”.
ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌واى زستان گرفتمان بۆ دروستبكات به‌پێی یاسا ماوه‌كه‌ى درێژده‌كرێته‌وه.