لۆگۆی ئاسایشی سلێمانی.
ئاسایشی سلێمانی:
له كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك 10 تۆمەتبار دەستگیر کران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاسایشی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، له كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا توانیویانه 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایان كرد، “هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژانی 18 تا 22ی ئه‌م مانگه، توانیویانه له سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی، 10 کەسیان دەستگیر کرد”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه، دەست گیراوه بەسەر سەرجەم ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی بەکارهێنرابوون، ئێستاش تۆمەتباره‌كان بە ماددەکانی ( 413 و 342 و 495) لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکانیان رادەستی یاسا کراون.