لە نزیک ناحیەی یەسرب

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 5 کەس گیانیان لەدەست دا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە رووداوێکی هاتوچۆدا 5 کەس گیانیان لەدەست دا.

لە نزیک ناحیەی یەسرب لە قەزای بەلەد رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی فۆرت و هۆندای ئەلەنتەرا، بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لە نزیک رووداوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلە هۆندا ئەلەنتەراکەوە روویداوە، چونکە بە خێراییەکی زۆرەوە رۆیشتووە و رێگاکەش زۆر خراپبووە.

وتیشی، چونکە رێگاکە چاڵی زۆر تێدایە و ئۆتۆمبێلی هۆنداکە بە مەبەستی ئەوەی خۆی لەو چاڵانە لابدات، بەڵام کۆنترۆڵی لەدەست داوە و ئۆتۆمبێلی فۆرتەکە نزیک دەبێتەوە لێی و بەخێرایەکی زۆروە خۆی کێشاوە پێیدا و پاشان وەرگەڕاوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئۆتۆمبێلی هۆنداکە کە لە شاری تکریتەوە بە ئاراستەی خورماتوو گەڕاوەتەوە و  فۆرتەکەش بەپێچەوانەوە و 5 سەرنشینی تێدابووە بە شۆفێرەکەشەوە، سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش لەناو ئۆتۆمبێلە فۆرتەکە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای بەلەد کراون.

ناحیەی یەسرب (یثرب) دەکەوێتە خۆرئاوای قەزای بەلەدەوە، سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی