لە سەڵاحەدین
چەکدارێکی داعش بەر لەوەی خوێ بتەقێنێتەوە کوژرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کاتژمێر 5:15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەکدارێکی داعش بە پشوتێنێکی بۆمبڕێژکراو ویستویەتی خۆی لە ناو بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینی حەشدی شەعبی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام بەر لەوەی کارەکەی ئەنجام بدات لە لایەن چەکدارانی حەشدەوە کوژرا.
جەودەت عەسافی لە راگەیاندنی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی بە 964ـی وت، بەر لەوەی ئەو چەکدارە خۆی بتەقێنێتەوە لە ناو گۆڕەپانی فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنەکە کوژرا.
وتیشی، بە هۆی ئەو کردەیەوە کە نەیانهێشتووە سەربگرێت دوو چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.
بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنەکانی حەشدی شەعبی سەڵاحەدین دەکەوێتە ناوچەی حەمڕا لە باکوری پارێزگای تکریت و پێشتر بارەگای دروعی رژێمی پێشو بوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی