دیمەنی رووداوەکەی کۆمەڵگەی کواشێ. وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بە رووداوی هاتوچۆ
پیاوێکی 40 ساڵە گیانیلەدەستدا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
کەمێک لەمەوبەر لە کۆمەڵگای کواشێی سەر بە قەزای سێمێل رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویدا و کەسێک گیانى لهدهستدا..
رووداوەکە لەناو پیشەسازی کواشێ دا روویداوە و دووەمین رووداوی هاتوچۆیە ئەمرۆ لە سنووری قەزای سێمێل روویدابێت.
موقەدەم بەدرخان کۆچەر، بەرێوەبەری هاتۆچۆی سێمێل بە 964ی وت، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێکی جۆری تانکەر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری لێکزس بووە و بەهۆیەوە شۆفێری لێکزسەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەوەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 40ساڵە و خەڵکی قەزای سێمێلە و بەتەنیا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی داد.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین