دەڵێن: بایکۆت بەردەوامە

مامۆستاکان رێگەی شارەزوور بۆ سلێمانیان داخست

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

پەیامنێری 964 لە شارەزوور رایگەیاند، بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوامیان بە بایکۆت داوە و خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەتەوە.

سەرەتا مامۆستاکان لە بەردەم پەروەردەی شارەزوور بوون، دواتر بەپێ بەڕێکەوتوون بۆ دووسایدی رێگەی نێوان شارەزوور بۆ سلێمانی، و سایدی چوونیان داخستووە.

عەلی ئەحمەد، مامۆستای ناڕازی بە 964ی وت، چوار مانگە ئێمە خۆپیشاندان دەکەین و نارەزایەتی دەردەبڕین، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامای داواکانمانی نەداوەتەوە، ئەمەش وایکردووە ئێمە سورتر بین لەسەر داواکانمان.

ژمارەیەک لە قوتابیان و کەسوکاریان بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە، بەوتەی ئەو مامۆستایە بێت، ئەم پەیامێکە تا جاریکی تر بایکۆتی خوێندن دووبارە نەبێتەوە لە ساڵانی داهاتوو، وە داوای مامۆستاکان جێبەجێ بکرێن.

دارشتنەوەی: ئەحمەد مستەفا

لە کەلاریش بایکۆت بەردەوامە و مامۆستایان دەڵێن لە ژێر ...

لە کەلاریش بایکۆت بەردەوامە و مامۆستایان دەڵێن لە ژێر فشارداین