600 منداڵ پێویستیانە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: بەغدا دەرزیی گەشەمان بە کەمی بۆ دەنێرێت

964+

پێشەوا محەمەد

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی گلەییان هەیە لەوەی چەند رۆژێکە بەغدا دەرزیی گەشەیان کەم بۆ دەنێرن و دەڵێن پێویستیان بە زیاترە.

بە پێی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، کە قسەی بۆ 964 کردووە، لە رۆژی پێنجشەممەوە 295 دەرزییان بۆ هاتووە. لە کاتێکدا ئەوان رۆژانە پێویستیان بە نزیکەی 70 دەرزی هەیە.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری بە 964ـی وت، “ناوبەناو بەغدا ئەو دەرزییە بەتەواوی رادەگرێت و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک نامانمێنێت و نەخۆشەکانمان ناتوانن لێی سوودمەند بن”.

دەشڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە بەغدا 295 دەرزی بۆ ناردوون، لە کاتێکدا ئەوان مانگانە پێویستیان بە نزیکەی دوو هەزار دەرزی هەیە.

لە نەخۆشخانەکە ئەو دەرزییە بێبەرامبەر دەدرێت بەو منداڵانەی پێویستیان پێیەتی.

“600 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان پێویستی بەو دەرزییەیە، منداڵی وا هەیە مانگانە پێویستی بە پێنج دەرزی هەیە، ناشتوانن منداڵەکان جیابکەینەوە و بیدەین بە بەشێکیان چونکە هەموویان پێویستیان پێیەتی”، ئەوەش قسەی پشدەر عەبدوڵایە.

بە پێی بەدواداچوونێکی 964، دەرزیی گەشە لە دەرمانخانەکانیشدا دەستدەکەوێت و نرخی هەر دانەیەک بە زیاتر لە 100 هەزار دینارە.

لە 24 کاتژمێردا 500 منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی منداڵانی سل...

لە 24 کاتژمێردا 500 منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی