لە گەشتی هەواڵەکانەوە

چوار کەس لە رێگای دەربەندیخان – کەلار گیانیان لەداستدا و وانەبێژانیش موچە وەردەگرن

964+

ژووری هەاڵ

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش برینداربوو.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تۆیتا هایلۆکس بووە و لەسەر رێگای نێوان کەلار دەربەندیخان.
دەشلێت، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی ئاوەخێری بووە و چوار سەرنشینی تۆیۆتاکە کە بە ئاراستەی کەلار رۆيشتوون، گیانیان لەدەستداوە شۆفێرەکەشی بریندارە.
لە کەلارەوە بۆ ناحیەی باوەنوور دوو سایدە و بەڵام لە دوای ئەوشوێنەوە رێگاکە دەبێتە یەک سایدو چەندین ساڵە کارکردن تیایدا بەردەوامە و تەواو نەکراوە خەڵکی گەرمیانیش بەهۆی زۆری رووداوەکان لەو رێگەیە ناویان ناوە رێگای مەرگ.