چێشتخانەى ماڵەکە بە تەواوى سووتا

هیتەرى کارەبایى زیانى 5 ملیۆن دینارى لە ماڵێکدا

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ماڵى هاوڵاتییەکى ناحیەى چوارقوڕنە بەهۆى شۆرت لە هیتەرى کارەبایى ئاگرى گرت و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە.

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین بە 964ى وت، “کاتژمێر (6:20) خولەکى بەیانى تیمەکانمان ئاگادارکراونەتەوە لە کەوتنەوەى ئاگر لە ناو ماڵى هاوڵاتییەکى ناحیەى چوارقوڕنە، بەڵام بەر لەو کاتە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و ئەندامانى خێزانەکە لە ژورەکانى دیکە خەوتوون و دواتر پێیان زانیوە”.

ئاگرەکە لە چێشتخانەى ماڵەکە دروستبووە، بەوتەى عەلى قادر، هیتەرى کارەبایى هۆکارى ئاگرەکە بووە و چێشتخانەى ماڵەکە بەتەواوى سووتاوە.

“هەرچەندە بە زوویى تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام زیانەکان بە پێنج ملیۆن دینار خەمڵێنراون”.

ئەم مانگە لە هەولێر هەموو رۆژێک زیاتر لە رووداوێکی ئاگ...

ئەم مانگە لە هەولێر هەموو رۆژێک زیاتر لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەبووە