بانکەکان ئاگادار کراون

بۆ قەرزدارەکان بەهای 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی بانکی ناوەندی عێراق، ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2024 بە دۆلار قەرزیان کردووە دەتوانن بە دینار و بە نرخی فەرمی بیدەنەوە بە بانکەکان کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار هەژمار دەکرێت.

بەگوێرەی نوسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە تازە بڵاوکراوەتەوە، فەرمانێک ئاراستەی سەرجەم بانکەکان کراوە و ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت ئەو کەسانەی بە دۆلار قەرزیان کردووە، بە دینار و بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی قەرزەکانیان لێوەربگیرێتەوە.

ئەوانەشی داهاتی تەواویان بە دراوی بیانییە، دەتوانن بە هەمان دراو قەرزەکەیان بدەنەوە، بانکی ناوەندی وا دەڵێت.

ئامانج لەم بڕیارەی بانکی ناوەندی ئەوەیە متمانە بۆ دینار بگەڕێنێتەوە و دۆلاریش لە بازاڕدا زیاد بکات و کەرتى وەبەرهێنانیش توشى هیچ شڵەژانێک نەبێت.

بانکى ناوەندى چەند بڕیارێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی دیناری ...

بانکى ناوەندى چەند بڕیارێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی دیناری عێراقی دەردەکات