تەمومژ هۆکار بووە
لە هەولێر پێکدادانی دوو بارهەڵگر و سێ ئۆتۆمبێل گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی پێکدادانی دوو بارهەڵگر کە گەڵابەیەک و تانکەرێک بوون لەگەڵ سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر رێگای گوێر، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندارە.
هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، هۆکاری رووداوەکە بوونی تەمومژی زۆر بووە لەو ناوچەیە و ئەو پێنج ئۆتۆمبێلە بەیەکیاندادا داوە و کەسێک گیانیلەدەستداوە.
رێگەپێدراوێکی هاتوچۆ لە گوێر بە 964ـی وت، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی تەرجان روویداوە، یەکێک لە بارهەڵگرەکان بەهۆی رووداوەکە وەرگەڕاوە.
بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەگۆی رووداوەکەوە سووتاوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.