باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق.
وەڵامی ئەو وڵاتانە چییە؟
حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنەوەی 55 داواکراو دەکات
964+
فەهمی نەبی
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، داوای رادەستکردنی 55 کەسی عێراقیان لە چەند وڵاتێک کردووەتەوە کە داواکراون بە کەیسی جیاواز، بەڵام ئەو وڵاتانە رەتیانکردوەتەوە.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق دوێنێ شەو لەمیدیایەکی عێراقی قسەیکردووە دەڵێت، دەمێکە لیستێکی 55 کەسیان داوەتە چەند وڵاتێک بۆ رادەستکردنەوەی چەند تۆمەتبارێک، بەڵام هەموو ئەو وڵاتانە رەتیانکردوەتەوە، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتانە بێنێت.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە لەو کۆبونەوانەی لەگەڵ وڵاتان ئەنجامی دەدات، داواکردنی ئەو داواکراوانە بکاتە بەشێکی گفتوگۆکان.
ئەوەشی وتوە، دەستەی دەستپاکی لەماوەی رابردوو توانیبووی تەنیا 7 داواکراو بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەتەنیا ساڵی 2023 توانراوە 18 داواکراو بگەڕێندرێتەوە