دیمه‌نی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى گوندى یاڵانپێ له‌دواى چه‌قاندنى تابلۆی رێمانیی ژینگه‌یی... وێنه: رێكخراوى ئاینده
"كلتوورى ژینگه‌یی گه‌شه‌یكردووه"
له گوندێكی خورماڵ به‌درێژایی 4 كیلۆمه‌تر رێنمایی ژینگه‌یی دانرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى یاڵانپێ تاوه‌كو ده‌گاته خوڕماڵ، تابڵۆى رێنمایی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان دانراون و سه‌رۆكى رێكخراوێكی ژینگه‌ییش ده‌ڵێت ” كلتوورى ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ى كردووه”.
هاوڵاتیانى ئه‌م گونده به‌درێژایی چوار كیلۆمه‌تر تابڵۆى رێنماییه‌كانى ژینگه‌یان له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان چه‌قاند، كه له یه‌كێك له تابلۆكان نووسراوه “پاراستنى ژینگه پاراستنى ژیانى نه‌وه‌كانمانه”.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه، كه له نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌و كارانه‌یه، بۆ 964 دانانى ئه‌و تابلۆیانه‌ى به زیاتر گه‌شه‌ى كلتوورى ژینگه‌یی له هه‌رێمى كوردستان پێناسه كرد.
وتیشی “ئه‌م كلتووره زیاتر له‌لایه‌ن گوندنشینانى كوردستان گه‌شه‌ى كردووه، جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنمایی به‌شێوه‌ى كرداریش رووبه‌ره‌كانیان سه‌وزكردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕاى بوونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى گه‌شتوگوزار به‌ڵام هه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌وه رێنمایی ژینگه‌ییان لێ داندراوه.
نموونه‌ى گوندى شارستێنی له شارباژێر باس كرد كه به‌م دواییانه نزیكه‌ى پێنج كلۆمه‌تر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه سه‌وزكرا و له گوندى كوڕه‌داوێش كارێكی نوێ و ناوازه‌یان بۆ پاراستنى ژینگه كردووه.
مه‌عروف مه‌جید، باسی له‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمى داوایان له وه‌زاره‌تى رۆشنبیری كردووه كه پێویسته ده‌زگا رۆشنبیریی و راگه‌یاندنه‌كانیش له پلان و به‌رنامه‌كانیاندا گرنگی زیاتر له بوارى ژینگه بده‌ن.