ئاسایشی هەولێر رایگەیاند

لە حلە پارێزەرێکی کوشت و لە هەولێر دەستگیرکرا

964+

ژووری هەواڵ

کەسێک لە قەزای حلەی سەربە پارێزگای بابل، کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ دوو پارێزەر هەبووە، تەقەیان لێ دەکات و یەکێکیان دەکوژێت و ئەوەی دیکەیان بریندار دەکات، دواتر رادەکات بۆ هەولێر.

ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، تومەتبارێکیان دەستگیرکردووە بەناوی (ح،ع،ش) کە لە 19.11.2023 لەلایەن دادوەری ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەتۆمەتی کوشتنی ئەو پارێزەرە.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو پارێزەرانەی تەقەیان لێکرابوو ناویان عەمار حاتەم شەهاب و سەرمەند فەرحان بوون، دوای تەقە لێکردنیان پارێزەر عەمار حاتەم گیانیلەدەستداوە و ئەوەی تریش بریندار بووە.

ئەو تۆمەتبارە لە ساڵی رابردووەوە خۆی لە هەرێمی کوردستان حەشاردابوو، ئەمڕۆ ئاسایش ئەو کەسەیان دەستگیرکرد.

ئاسایشی هەولێر سناپچیەکی دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر سناپچیەکی دەستگیرکرد