لەهەر کۆڵانێکی سلێمانی

ئەگەر ئاوەڕۆکەتان گیرا پەیوەندیی بە ژمارە 100ـەوە بکەن

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی سلێمانی ژمارە 100ـی تایبەت کردووە بە تیمی ئاوەڕۆی ماڵان، لە هەر کۆڵانێک ئاوەڕۆ کێشەی هەبوو پەیوەندی بکەن و ئەوەی دیکەی بۆ شارەوانی لێگەڕێن.

بەوتەی بەرپرسێکی شارەوانی سلێمانی، گیرانی ئاوەڕۆکان زۆربوون و هۆکارەکەشی فڕێدانی هەموو جۆرە کەلوپەلێکە بۆ ناو مەنهۆڵەکان و بەشێکیشی پەیوەندی بە گردبوونەوەی قوڕ و لیتەوە هەیە لەناویاندا.

“ئەو ژمارەیە هاوکاریی هاوڵاتیان دەکات تا بە زووترین کات دەستیان بە تیمەکانی شارەوانی بگات و کێشەی ئاوەڕۆکانیان بۆ چارەسەر بکەن”، ئەوە قسەی ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، بە گشتی ئاوەڕۆکانی سلێمانی لە رووی قەبارە و کوالێتی دروستکردنیانەوە باش ماونەتەوە و بەردەوامیش ئاوەڕۆ بۆ ئەو گەڕانە دروست دەکرێت کە نوێن یان تا ئێستا ئاوەڕۆیان بۆ نەکراوە.

شاری سلێمانی نزیکەی 200 گەڕەکی هەیە.

شارەوانی سلێمانی: دوکاندارەکانی ناوبازاڕ پابەندی پاکڕ...

شارەوانی سلێمانی: دوکاندارەکانی ناوبازاڕ پابەندی پاکڕاگرتن نین