دوای 44 ساڵ عێراق میوانداریی جامی كه‌نداو ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
سبه‌ی هه‌ینی 6ـی كانوونی دووه‌م، پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی وه‌شانی 25 له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق ده‌ستپێده‌كات و دوای 44 ساڵ جارێكی تر عێراقییه‌كان میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدارن، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق، عومان، سعوودیه و یه‌مه‌ن له‌خۆده‌گرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش پێكهاتووه له هه‌ڵبژارده‌كانی، كوێت، قه‌ته‌ڕ، ئیمارات و به‌حرێن.
یاریی كردنه‌وه
بڕیاره سبه‌ی كاتژمێر 19:00 یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له نێوان عێراق و عومان به‌ڕێوه بچێت، كه پێش ئه‌وه‌ش له كاتژمێر 17:45 ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له یاریی كردنه‌وه‌دا عێراق جلی سپی و عومانیش جلی سوور له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ر سبه‌ی ئێواره، یاریی نێوان یه‌مه‌ن و سعوودیه كاتژمێر 21:45 دێته ئه‌نجامدان.
میواندارییه‌ك دوای 44 ساڵ
عێراق دوای هه‌وڵێكی زۆر، توانی ره‌زامه‌ندیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كه‌نداو به‌ده‌ست بهێنێت بۆ میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
عێراق یه‌ك جاری دیكه له 1979 میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام سێ جار نازناوه‌كه‌ی له ساڵانی 1979، 1984 و 1988 به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌م جاره‌وه ده‌بێته 16 جار، كه به‌شداریی جامی كه‌نداو ده‌كات.
گۆڵكاریی مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق حوسێن سه‌عیده، كه 78 گۆڵی له 178 یاریدا تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها حوسێن سه‌عید گۆڵكاری جامی كه‌نداوی 1979 بوو به 10 گۆڵ، له جامی كه‌نداوی 1984ـیشدا له عومان، به 7 گۆڵ بووه گۆڵكار.
دوو یاریگه‌ی نموونه‌یی
عێراق دوو یاریگه‌ی سه‌ره‌كی بۆ میوانداریكردنی جامی كه‌نداوی 25 له شاری به‌سڕه ئاماده كردووه، یه‌كه‌میان یاریگه‌ی جه‌زع ئه‌لنه‌خله‌یه، كه جێگه‌ی 65 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، دووه‌میان یاریگه‌ی مینای ئۆڵمپییه، كه هه‌فته‌ی رابردوو دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، كرایه‌وه و جێگه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
رووماڵی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه
وابڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له لایه‌ن هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعێراقیه سپۆرت و ئه‌لڕابعه بگوازرێنه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كانی بی ئین سپۆرتس، ئه‌لكاس، كوێت سپۆرت و عومان سپۆرتیش یارییه‌كان به شێوه‌ی خۆڕایی ده‌گوازنه‌وه.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاری دابوو په‌خشی یارییه‌كان به هه‌موو به هه‌موو كه‌ناڵه عێراقییه‌كان بدرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به پێی راگه‌یاندراوی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، تا دوێنێ 2475 رۆژنامه‌نووس و میدیاكار بۆ رووماڵی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ناوی خۆیان تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه به هه‌شت لاپه‌ڕه بۆ هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌رده‌كات و ئه‌مڕۆ ژماره‌ی یه‌كه‌می ده‌رچوو.
مێژووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه
جامی كه‌نداو له‌وه‌ته‌ی 1970ـه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مجاره وه‌شانی 25 ده‌بێت، به پێی سیستمی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌شداریی ده‌كه‌ن و هه‌ر دوو ساڵ جارێك ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند جارێك وا رێككه‌وتووه سێ ساڵ جارێك بكرێت.
تا ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی كوێت 10 جار بووه‌ته پاڵه‌وان، كه زۆرترینه، هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق، سعوودیه و قه‌ته‌ڕ سێ جار بوونه‌ته پاڵه‌وان، هه‌ڵبژارده‌كانی عومان و ئیمارات هه‌ریه‌كه‌ی دوو جار جامه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنیش ته‌نیا جارێك بردوویه‌تییه‌وه، كه دواپاڵه‌وانیه‌تیی بوو له 2019.