بەڵێن بە مانگرتووان دراوە

سکاڵا لەدژی هەڵکوتانە سەر گەڕەکی نەورۆز تۆمار دەکرێت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سەردانی خێوەتی مانگرتوانی گەڕەکی نەورۆز دەکات و سکاڵای یاسای لە دژی پرسی هەڵکوتانە سەر ماڵە کوردەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.1.2024، شاندێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم سەردانی خێوەتی مانگرتوانی کرد و چەند بەڵێنێکی بە مانگرتوان دا.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم خێوەتی مانگرتوانی گەڕەکی نەورۆز وتی، “نوێنەری مانگرتوان سەردانیمان دەکەن و لەگەڵ پسپۆری یاسایی دەستەکە دادەنیشین و لە سەر داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی بەندە سەردانی بەغدا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری کورد و هەڵکوتانە سەر ماڵانی کورد”.

وتیشی، سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانە تۆمار دەکەن کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵە کوردەکانی گەرەکی نەورۆز، “راستە گرفت و سەر ئێشە بۆ کورد دروست کراوە لە شارەکە بەڵام گەڕەکی کوردی چۆڵ ناکرێت ئەوە بڕاوەتەوە”.

لە رۆژی هەینیەوە، لە دژی دانانی سوپا لەناو چەند خانویەکی گەڕەکەکانیان، دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز چادریان هەڵداوە و دەستیان بە مانگرتن کردووە، دەڵین، تاوەکو داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبین.

ئەحمەد نوری دانیشتوی گەڕەکی نەورۆز بە 964ی وت، کێشەکە لەوە دروست بووە، ئەو خانوانەی ئێمە تیایداین، سەر بە وەزارەتی بەرگرییە و بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق دروستکراوە، دوای ساڵی 2003 خانوەکان چۆڵکران و هاوڵاتیان چوونە ناو ئەو خانوانە، بەشێک لە ماڵەکان لەگەڵ ئەفسەرەکان رێککەوتن و بە نۆ هەزار دیناری ئەو سەردەمە لە ئەفسەرەکان کڕانەوە و بەشێکی دیکەیان بە وەکالەت لە ئەفسەرەکان کڕانەوە.

ئەو هاوڵاتیە دەڵێت، ئەو کێشەیە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەیە، هێشتا هەمەری سەربازی لەناو شەش خانوو ماون، ئێمەش چادرمان هەڵداوە و لێرە ناڕۆین، تا کێشەکانمان چارەسەر نەکرێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز چادریان هەڵدا

دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز چادریان هەڵدا

دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز چادریان هەڵدا

دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز چادریان هەڵدا