فڕۆکەخانەی هەریر وێنە964
دژە تیرۆرى کوردستان
بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر
964+
وریا فەتاح
دژە تیرۆرى کوردستان، هەواڵى هێرشکردنە سەر بنکەى سەربازى هەریرى پشتڕاستکردەوە و هیچیشى لە بارەى زیانەکانەوە باس نەکردووە.
بەگوێرەى راگەیەنراوى دژە تیرۆرى کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر (4:29) خولەک، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
دژە تیرۆر وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵى هێرشکردنەکە، هیچ زانیارییەکى دیکەى لەبارەى زەرەر و زیانەکان، نەخستووەتەڕوو.
بنکەى سەربازى هەریر، پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.