23 کچ بەشداریان تێدا کردووە

کچانى کەرکوک حەزیان لە دارتاشییە

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

رێكخراوی میرسی هاندس عێراقی، خولێکى راهێنان بۆ 200 کوڕ و کچى کەرکوک کردەوە و 23 کچى شارەکەش ناوى خۆیان بۆ فێربوونى دارتاشى، تۆمار تۆمار کردبوو.

خولەکە بە هاوكاری رێكخراوی UNDPبەڕێوەچوو و تێیدا مەشق و راهێنانی چل رۆژی بۆ 200 كوڕ و كچی گەنجی نەتەوەكانی شارى کەرکوک کرایەوە.

مەشق و راهێنانەکان لە بوارەکانى (کارەبا، ئاسنگەرى، ئەلەمنیۆم، دارتاشى، بۆیاغکردن، دیزاین و دیکۆر)، وترانەوەو بە وتەى سەمیرە خالید، بەڕێوەبەرى پڕۆژەکە کە بۆ 964 قسەى کردووە، 23 کچ ناوى خۆیان بۆ دارتاشى تۆمار کردبوو.

خولەکە بە شێوازێکە، دواى فێربوونى بەشدار بووان و لە کۆتایى خولەکە، بڕوانامەى کاریان پێدەبەخشرێت، وەک بە ڕێوەبەرى پڕۆژەکە ئاماژەى پێکردووە، بەو بڕوانامەیە بەشداربوان دەتوانن قەرزێکى بچوک لە نێوان شەش بۆ 50 ملیۆن دینارى لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتى رابكێشن، بەبێ ئەوەى قازانجى بچێتەسەر، ئەوەش بۆ ئەوەیە ئەو گەنجانە ببن بە خاوەنى کارى خۆیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح