بەهۆی کێشەیەک کە "ئەم مانگە چارەسەر دەبێت"
دوو مانگە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زەوی لە ناحیەی رزگاری وەستاوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ماوەی دوو مانگ دەبێت، بەهۆی واژۆنەکردنی رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەلایەن بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری، مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زەوی وەستاوە، ئەمەش بەوتەی خاوەنی نوسینگەکان.
خاوەنی نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی دەڵێن، کاتێک هاوڵاتییەک مامەڵەکردنی خانوو لە شارەوانی تەواو دەکات، بەڕێوەبەری ناحیە واژۆ ناکات، بە بیانوی ئەوەی تێبینی لەسەر بەشێک لە زەوییەکان هەیە.
964 لەگەڵ خاوەنی نوسینگەکانی کڕینی زەوی قسەیکردووە، ئەوان گلەییان لە بازاڕ کزی هەیە.
964 لەگەڵ جەمال سەڵاح بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری قسەیکردووە، ئەو دەڵێت، هۆکاری وەستانی پێدانی مۆڵەت بۆ گۆڕانکاری لەو لیژنەیە دەگەڕێتەوە، کە 12 ساڵە هەیە، لەم مانگە ئەو کێشەیان چارەسەر دەبێت.