ئەپڵیکەیشنێک هەیە دایبەزێنە

ئەگەر مامەڵەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەیە پێویست ناکات بچیت

964+

فەهمی نەبی

هەموو ئەوانەی مامەڵەیان لە زانکۆکانی هەرێم هەیە دەتوانن سوود لەو ئەپڵیکەیشنە ببینن کە چوار ساڵە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کار بۆ پەرەپێدانی دەکات، ئەمەش بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.1.2024 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێکارەکانی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی MHE KRG بڵاوکردوەتەوە و دەوترێت، هۆکارێکی باش بووە بۆ کەمکردنەوەی رۆتینیات و لەکۆڵکردنەوەی رێگای دوور.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە 964ی وت، ئەو ئەپڵیکەیشنە تەنیا بۆ زانکۆکانی ناوخۆی هەرێمە، بۆ نمونە کەسێک مامەڵەیەکی لە زانکۆی گەرمیان هەیە و پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتە، بە سیستم ئەو کتابە دێتە وەزارەت و رۆژی یەکەم بەشی ئەرشیف وەریدەگرێت، ئەو کەسە لەرێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانێت هەنگاو بە هەنگاو ئاگاداری جێبەجێکردنی مامەڵەکەی بێت.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش دەڵێت، دوای ئەوەی مامەڵەکەی تەواو بوو، هەر بە سیستم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زانکۆیە.

ئەو ئەپڵیکەیشنە تەنیا بۆ ناوخۆی زانکۆکانی هەرێمە و خوێندکارە کوردەکانی زانکۆکانی دەرەوەی هەرێم ناتوانن سوود لەو دەرفەتە وەربگرن.

بۆ ئەوانەی مۆبایلی سیستمی (ئای ئۆ ئێس)یان هەیە، دەتوانن لەم بەستەرە ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنن.

بۆ ئەوانەی مۆبایلی سیستمی ئەندرۆیدیان هەیە، دەتوانن لەم بەستەرە ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنن.

خوێندکارە کوردەکانی تورکیا لە پشووەکەی وەزارەتی خوێند...

خوێندکارە کوردەکانی تورکیا لە پشووەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نیگەرانن