ئامارەکان روو لە هەڵکشانن
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ئێران گەیشتە 73 کەس
964+
ژووری هەواڵ
تا دێ ئاماری کوژراوانی هەر دوو تەقینەوەکەی شاری کرمانی ئێران روو لە بەرز بوونەوەیە، بەپێی راگەیەنراوی دەستەی فریاگوزاری ئێرانی ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 73 کەس و 170 بریندار.
هەردوو تەقینەوەکە لە شەقامی “گوڵزاری شەهیدان” بووە نزیک مزگەوتی ساحێب ئەلزەمان، ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لەرێگەی دوو بۆمب لە دوورەوە تەقێنراونەتەوە.
ئەمڕۆ بەهەزاران کەس لەنزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان یادی ئەو رۆژەیان دەکردەوە کە تیایدا کوژرا.
بەرەبەیانی سێی کانوونی دووەمی 2020، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردە ئامانج و هەردووکیان کوژران.