300 ملیۆن دینارى پێویستە

لە قەڵادزێ 12 ساڵە پارکێک بە تەواو نەکراوى جێهێڵراوە

964+

محەمەد عەلی – پشدەر

پارکى سەرنێڵ لە سنوورى قەڵادزێ، 12 ساڵ پێش ئێستا دەست بە دروستکردنى کراوە، بەڵام تەنیا 40%ى کارەکانى تەواو بووە و لەو کاتەوە بە تەواو نەکراوى جێهێڵراوە.

964 بەدواداچوونى بۆ پارکەکە کرد و لە هۆکارەکانى تەواونەکردنی کۆڵییەوە، بەوتەى ئارام محەمەد، سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە پێش ساڵى 2013 بەشێک لە کارەکانى پارکەکە تەواو کراوە، بەڵام قەیرانى دارایى هۆکار بووە بۆ ئەوەى پارکەکە تەواو نەکرێت.

رووبەرى پارکەکە نزیکەى 45 دۆنم زەوییە، بەڵام تەنیا ئەوەى تەواو کراوە پەرژینى دەورى پارکەکەیە لەگەڵ هەندێ کارى ناوەوە، وەک سەرۆکى شارەوانى دەڵێت: ئەوەى ماوە دروستکردنى خەزانێکى ئاو و سیستمى ئاوددێرى و بابەتى سەوزایى و کورسى و روناکردنەوەى پارکەکەیە، ئەوەش پێویستى 300 ملیۆن دینارە.

وەک سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ ئاماژەى پێدەکات، ئەوەی کە کراوە زیاتر مەبەست لێی ئەوە بووە کە زێدەڕۆیى نەکرێتە سەر زەویەکە و پارێزراوبێت، چونکە شوێنەکە زۆر گونجاوە بۆپاڕکێکی لەوجۆرەی پلانیان بۆى داناوە و هەر کاتێکیش دۆخى دارایى باش بێت، ئیشکردن تێیدا دەستپێدەکاتەە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

راپەڕین خزمەتکردنی باخچە و پارکەکانی دەداتە کۆمپانیا

راپەڕین خزمەتکردنی باخچە و پارکەکانی دەداتە کۆمپانیا