بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار
درۆنە
یه‌كه‌م هێرشی 2024 له عێراق ئه‌نجام درا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئەنبار و هێرشه‌كه‌ش له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی بنكه‌كه‌وه شكستی پێهێنرا.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1.1.2024 له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه، درۆنێك له ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار خرایه‌خواره‌وه، كه هێرشی كردبووه سه‌ر بنكه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و مادی نه‌بووه.
ئه‌مه دووه‌م هێرشه له چه‌ند كاتژمێری رابردوو بێته ئه‌نجامدان، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره‌ش درۆنێك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر خرایه خواره‌وه.