گورچیلەت وێران دەکات

964+

سۆما حەکیم زادە

توێژینەوەیەکی نوێی توێژەرانی زانکۆی تولان لە نیو ئۆرلینز دەریدەخات “زیادکردنی بڕێکی زۆر خوێ بۆ خۆراکەکەت دەتوانێت مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات”.

خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر توانای گورچیلە بۆ رێکخستنی شلەمەنیەکان، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەکان.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەم دواییانەدا لە رۆژنامەی JAMA Network Open بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە “ئەو کەسانەی خوێ دەخەنە ناو خۆراکەکانیانەوە تەنانەت ناوبەناو مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە پێشکەوتووەکانی گورچیلە زیاد دەکات”.

توێژەران لە ماوەی 12  ساڵدا سەیری داتای تەندروستی زیاتر لە 465 هەزار کەسیان کرد کە تەمەنیان لە نێوان 37  بۆ 73 ساڵیدا بوو، کە هیچیان نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان نەبوو.

بۆیان دەرکەوتووە “ئەو کەسانەی هەمیشە خوێ دەکەنە ناو خۆراکەکانیانەوە، نەک تەنیا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە یان کێشەی دڵ و کێشی زیادە و قەڵەوی زیاترە، بەڵکو ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەش زیاترە”.