لە ئەمانەی بەغدای بردەوە
یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
یانەی دهۆک سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و لە یارئی ئەمڕۆدا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئەمانەی بەغدای بردەوە.
ئەمڕۆ هەینی لەگەڕی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی دهۆک ميوانداری یانەی ئەمانەی بەغدای کرد.
لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا هەردوو یانەکە بە ئاستێکی باش یاریان کرد، یانەی دهۆک باشتر دەرکەوت، لە خولەکی 16 لەلایەن یاریزان هیران ئازاد گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.
گێمی دووەم ، یانەی دهۆک یاریەکی باشتری کرد چەندین هێرشی کردە سەر یانەی بەرامبەر، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆل، تاوەکو لە کاتی زیادکراوی یاریەکە بە دروستبوونی پەنارتییەک یانەی دهۆک گۆڵی دووەمی لەلایەن یاریزان ژیار گوڤەند تۆمارکرد.
یانەی دهۆک بۆ دووەم یاری لەژير سەرپەرشتی راهێنەری نوێی یانەکە “ئەحمەد خەڵەف” سەرکەوتنی تۆماردەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی