ئاماری دوو رۆژە

ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکرایەوە

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماری دوو رۆژی رابردووی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، زۆرترین هێرشەکانی تورکیا بۆسەر فەرمانگە و کەرتی خزمەتگوزاری و ماڵان بووە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، دوێنی سێشەممە تورکیا، لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە 18 هێرشی ئەنجامداوە، لەرێگەی چەکی قورسەوە 20 هێرش ئەنجامدراوە، هاوکات شەش دامەزراوەی مەدەنی کراونەتە ئامانج لەوانە کارگە، کۆمپانیای بیناسازی، وێستگەیەکی شەمەندەفەر، و سایلۆی دانەوێڵە بوون، هاوکات تورکیا دوو ماڵیان بۆردوومان کردووە، لەگەڵ 10 خاڵی پشکنین، لە کۆبانێ و جزیرە.

لە جزیرە تورکیا 11 هێرشی ئەنجامداوە بۆ هەریەکە لە دەوروبەری شاری قامیشلۆ، کارگەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لەشاری کەرباوی کە دەکەوێتە باشوری شاری قامیشلۆ، سایلۆیەک، وێستگەی شەمەندەفەری قامیشلۆ، نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە شاری قامیشلۆ، لە ناحیەی دەرباسیە هێرش کراوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بەناوی حەکیم حاجی بەکر، ماڵێکی دیکەی هاوڵاتییەک بەناوی ئەشرەف ئەلکیا کراوەتە ئامانج لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیناسازی لە قامیشلۆ.

لەکۆبانێ و گوندەکانی تورکیا شەش هێرشیان ئەنجامداوە بەمجۆرەیە، دوو خاڵی پشکنین لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای کۆبانێ، خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا لە دەروازەی کۆبانێ، هاوکات هەریەکە لە بازگەکانی هلنج و شێران و شەران لە کۆبانێ کراونەتە ئامانج.

لە عەفرین و گوندەکانی دەوروبەری، سوپای تورکیا 19 هێرشی ئەنجامداوە، کە زۆربەی هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری عەفرین بووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئیدارەی خۆسەر لەئەنجامی هێرشەکانی تورکیا 8 هاوڵاتی مەدەنی گیانیانلەدەستداوە.

فڕۆکەکانی تورکیا 6 ناوچەی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردوو...

فڕۆکەکانی تورکیا 6 ناوچەی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردوومان کرد