لە کەرکوک

شۆفێرێک کچە خوێندکارێکی شێلاو گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەبەردەم پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک لە ناوچەی سەیادە ئۆتۆمبێلێک کچە خوێندکارێکی تەمەن 19ساڵی شێلا و گیانی لەدەستدا و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهات.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆرتاج کچە خوێندکارێکی تەمەن 19ساڵ لەبەردەم پەیمانگای تەکنیک کەرکوک دەشێلێت.

وتیشی، دوای گەیاندنی ئەو کچە خوێندکارە بە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی گیانی لەدەستداوە شوفێرەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.

گیلان ئەحمەد خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک بە 964ـی وت، دونیا ئەمین خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێری یاسا بووە و خەڵکی گوندی تەرجلی سەر بە ناحیەی لەیلانی شاری کەرکوکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی