کاسبکارانی عەلوەی نموونەیی کەرکوک گردبونەوە
964+
کاروان ساڵحی
کاسبکارانی عەلوەی نموونەیی کەرکوک گردبوونەوە و داوادەکەن ئەوانەی لەبازاڕی خانخورما ماوەنەتەوە ، بگوازرێنەوە بۆ عەلوەی نمونەیی کەرکوک، چونکە زیانیان پێگەیشتووە.
یەکێک لە کاسبکارەکان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئەوان لەم عەلوە نوێیە ئیشیان زۆر باشە بەڵام خاوەن موڵکەکان چوون لە شوێنە کۆنەکەدا بازاڕیان کردووەتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر بازاڕی ئەوان دەبێت.
دەشلێت، داواکارن یان دایبخەن یان یەکبخرێنەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نەکاتە سەر بازاڕیان
پێداچوونەوە: توانا نەقی