لە چوار شاری کوردستان نمایش کراون

سلێمانی پێشوازی لە دوو نمایشی شانۆیی دهۆک دەکات

964+

چاوان خەلیل

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی میوانداری دوو نمایشی شانۆیی دهۆک بکات، کە لەمەوبەر لە چوار شاری دیکەی کوردستان نمایشکراون.

نمایشی یەکەم شانۆگەریەکە بەناوی (دەروێش یان گۆدۆ)، بڕیارە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی نمایش بکرێت.

حەمرین جەمیل ئامادەکار و دەرهێنەری شانۆگەریەکە بە 964ی وت، “نمایشەکە بەجۆرێکە، چەند گەنجێک کۆبوونەتەوە دەیانەوێت شانۆگەری لە چاوەڕوانی گۆدۆی ساموێل بکێت پێشکەش بکەن، بەڵام چەند گەنجێکی دیکە خواستیان ئەوەیە کارێکی کوردییانە بکەن، بۆیە پێشنیازی نمایشی دەروێش عەبدی دەکەن”.

نمایشی دووەم شانۆگەریەکە بەناوی (کولاڤ و پەیک)، شانۆگەریەکە لەلایەن غەسان کەنفانیەوە نوسراوە، و هەریەکە لە عادل حەسەن و رێزان محەمەد کاری دەرهێنانیان بۆ کردووە، ئەم شانۆگەریەش بڕیارە رۆژی دووشەممە 25.12.2023 کاتژمێر 4:00ی ئێوارە لە هەمان هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی نمایش بکرێت.

ئەم دوو شانۆگەرییە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی دهۆک و کۆما شانۆیە، تا ئێستا لە هەریەکە لە شارەکانی دهۆک، زاخۆ، هەولێر و ئامەدی باکووری کوردستان نمایشکراون، بڕیار وایە دوای سلێمانی شانۆگەریەکان ببرێنە رۆژهەڵاتی کوردستان.

لە سلێمانی کتێبێکی بەختیار عەلی دەکرێتە شانۆگەری

لە سلێمانی کتێبێکی بەختیار عەلی دەکرێتە شانۆگەری