هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەڵساوە

سوپای بەدوای مەفرەزەیەکی داعش دەگەڕێت

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە نزیک ناحیەی پردێ، بەدیاریکراوی نزیک گوندی دەرماناو و چیاچەرمک خەڵک مەفرەزەیەکی چوار کەسی ‌چەکدارانی داعشیان بینیوە و هەر زوو سوپای عێراقیان لێ ئاگادارکردوەتەوە، کاتێک سوپا دەگاتە شوێنەکە چەکدارەکان لەو ناوە نەماون، ئەمەش بەقسەی شایەتحاڵێک.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری سەربازی سوپای عێراق بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداریان کردینەوە، هێزێکی زریپۆش گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و چەکدارەکان هەڵهاتوون بۆ ناو شاخ و ئەشکەوتەکانی ئەو ناوچەیە و خۆیان حەشارداوە”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەڵێت، چونکە ئەو ناوچەیە دەکەێتە نێوان سنووری سوپا و پێشمەرگە هەردوولامان لە حاڵەتی ئامادە باشیداین و هێلیکۆپتەری سەربازی چاودێری ناوچەکە دەکات.

هێرش عەلی دانیشتووی گوندی دەرماناو بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەی سوپا هێلیکۆپتەر بۆردوومانی کردووە و لە رێگەی فڕۆکەوە سەربازەکان هاتونەتە خوارەوە و دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە ئێمە لە دوورەوە ئەوانەمان بینیوە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

شەوی رابردوو لە نزیک رێگای کەرکوک - هەولێر پێنج داعش کو...

شەوی رابردوو لە نزیک رێگای کەرکوک - هەولێر پێنج داعش کوژراون