دیمه‌نى ئه‌و جۆره گژوگیایهى كه كشتو‌كاڵى ئاكرێ ده‌ڵێت ترسناكه... وێنه: راگه‌یاندنى كشتو‌كاڵى ئاكرێ
"رشاندن چاره‌سه‌ره"
گژوگیایه‌كی ترسناك له‌ناو گه‌نمه تازه چێندراوه‌كه‌ى ئاكری سه‌ریهه‌ڵداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نمى تازه چێندراوى سنوورى قه‌زاى ئاكرێ جۆره گژوگیایه‌كى له‌ناو شین بووه، به‌قسه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌و قه‌زایه ترسناكه، چونكه ده‌ڵێت، ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى به‌رهه‌مى گه‌نمه‌كه‌یان.
له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ 143 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم چێندراوه، له‌كاتێكدا ساڵى پار ته‌نیا 120 هه‌زار دۆنم داچێندرابوو.
ئه‌ندازیار كاروان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كشتو‌كاڵى ئاكرێ، به 964ـى وت، سه‌ردانى چه‌ند كێڵگه گه‌نمێكى جوتیارانى سنووره‌كه‌یان كردووه بینیویانه ئه‌و جۆره گژوگیایه له‌ناو گه‌نمه‌كه‌یان شین بووه.
گژوگیایه‌كان له جۆرى كه‌لغان و جۆتسین و به‌قسه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌و قه‌زایه مانه‌وه‌یان كاریگه‌رى خراپ ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌مى گه‌نمى جوتیاران.
وتیشی “له سێ كێڵگه‌ى جوتیاران كه به‌سه‌رمان كردوونه‌ته‌وه ئه‌و گژوگیایه‌مان لێ بینیون و رێنماییمان كردوون به زووترین كارى كاری رشاندنى بۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى كاریگه‌ریه‌كه‌یان نه‌مێنێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن، ده‌رمانى قڕكه‌ر له جۆرى 2,4D باشترین ده‌رمانه بۆئه‌وه‌ى گه‌نمه‌كه‌یان پێی بڕشێنن و گیایه ترسناكه‌كه له‌ناو ببه‌ن.
به‌پێی پلانى كشتو‌كاڵى ئاكرێ به‌رده‌وام ده‌بن له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كێڵگه گه‌نمه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان و رێنمایی پێویست به جوتیاران ده‌ده‌ن.