یەک وشتری تێدا بووە

لە سەیدسادق زیاتر لە 13 هەزار ئاژەڵ و پەلەوەر سەربڕدراون

964+
ئەحمەد مستەفا

زیاتر لە 13 هەزار ئاژەڵ و پەلەوەر لە سەیدسادق لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ خواردن بەکارهاتوون، کە یەکێک لەوانە وشترێک بووە و هۆبەری ڤێتێرنەری قەزاکە تۆماری کردووە.

964 دەزانێت، لە سنووری قەزای سەیدسادق، یەک چێشتخانە هەیە کە لەسەر خواست گۆشتی وشتر بۆ سەردانیکارانی ئامادە دەکات.

بە گوێرەی ئاماری هۆبەکە بێت لە بەشی کوشتارگە، هەشت هەزار و 75 مەڕ،399 بزن، 796 رەشەوڵاخ و یەک وشتر سەربڕدراون، لەلایەن پزیشکی ڤێتێرنەری پشکنین بۆ سەرجەمیان کراوە و 112 مەڕ و یەک رەشەوڵاخ و سێ هەزار و 969 جگەر و سی لە پشکنین رەتکراونەتەوە و سووتێنراون.

گوندێکی سەیدسادق بەشداری لە پڕۆژەیەکی قەزای پێنجوێندا...

گوندێکی سەیدسادق بەشداری لە پڕۆژەیەکی قەزای پێنجوێندا کرد

هۆبەی ڤێتێرنەری قەزای سەیدسادق ئەمڕۆ چوارشەممە 20.12.2023 ئامارەکانی خۆی بۆ ساڵی 2023 بۆ 964 ناردووە و تێیدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە کێڵگەی پەلەوەری “دەواجن” 122 هەزار و 900 جوجک داغڵکراو، هەروەک حەوت هەزار و 653 مریشک سەربڕاوە و خراوەتە بازاڕەوە”.

هۆبەکە هەڵمەتی کوتانی دژی نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان و تای خوێن بەربوون لە 35 گوندی قەزای سەیدسادق ئەنجامداوە، هاوکات لیژنەکانی چاودێری بازاڕ” دەستیان بەسەر هەزار و 526 پارچە جگەر، قیمە و بەرهەمی شیرەمەنی خراپبوودا گرتووە، لەگەڵ 206 کیلۆ ماسی، باڵ و پەنیر و لەناویان بردوون”.