درۆنیش قەدەغەیە
قەدەغەکردنی هاتوچۆ تەنیا بۆ ماتۆر و بارهەڵگرەکان دەبێت
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
لە کەرکوک هەڵدانی درۆن و هاتوچۆکردنی ماتۆر و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بۆ سبەینی قەدەغەیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ـی وت، لە دوایین کۆبونەوەیان دا بڕیاریان دا بۆ سبەینی دووشەمە لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی پارێزگادا، هاتوچۆکردنی ماتۆڕسوار و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سەرووی پێنج تۆن قەدەغەیە.
وتیشی، هەڵدانی درۆن (فلای کام) قەدەغەیە و تەنیا رێگە بەو کەسانە دەدرێت، کە لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە رێگەیان پێدراوە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات تووشی سزای یاسایی دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی دووپاتکردەوە، وادەی کۆتایی بۆ بڕیارەکان دیاریی نەکراوە، بەڵام دڵنیاین سبەینێ کاریان پێدەکرێت.
سبەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا