خەڵاتی چەند پڕۆژەیەک کراوە
وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم: هیچ پڕۆژه‌یه‌كی راگیراومان نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ده‌ڵێت، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان نه‌وه‌ستاوه، به‌شێك له پڕۆژه‌كانیش كه له واده‌ى دیاریكراویان زووتر ته‌واویان كردووه، خه‌ڵات كراون.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وته‌بێژى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان به 964ـى وت، له‌ماوه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى هه‌رێم تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌كاركردن نه‌وه‌ستاوه و زۆربه‌شیان له‌كاتى دیاریكراوى خۆیاندا ته‌واو كراون.
وتیشی “هه‌ندێك له پڕۆژه‌كان زووتر ته‌واویان كردووه و ئێمه‌ش وه‌ك ده‌ستخۆشی خه‌ڵاتمان كردوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له كه‌لاره‌وه تاوه‌كو زاخۆ سه‌دان پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌ن، چ ئه‌وانه‌ى ته‌واو كراون و یان ئه‌وانه‌ى كاریان تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نه‌بووه كاره‌كانى رابگیرێت.
ئاشكراشی كرد، له ئه‌گه‌رى بوونى كه‌موكوڕى یان كه‌مته‌رخه‌مى له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێت و پڕۆژه‌كه‌شی به كه‌سێكی دیكه‌ى وه‌به‌رهێن ده‌درێت.