چامپیۆنزلیگ

قۆناغی 16 چاوه‌ڕێی دوو تیپی دیكه‌ ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت، ته‌نیا دوو تیپی دیكه‌ ماون بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی 16 و ناسنامه‌ی 14 یانه‌ی دیكه‌ یه‌كلابووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مشه‌و دواهه‌شت یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دێنه‌ ئه‌نجامدان و دوو تیپی دیكه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی 16.

له‌ یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مه‌، كه‌ به‌هێزترین كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ بووه‌، تا ئێستا ته‌نیا بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی سه‌ركه‌وتووه‌ و بلیته‌كه‌ی دیكه‌ له‌ نێوان هه‌رسێ یانه‌ی “میلان، پاریس سانجێرمان و نیوكاسڵه‌”، كه‌ هه‌رسێ یانه‌ ململانێ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا، كه‌ بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتووه‌، بلیته‌كه‌ی دیكه‌ له‌ نێوان پۆرتۆی پۆرتوگالی و شاختاری ئۆكراینییه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان 9 خاڵیان هه‌یه‌.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

سێرڤینا زڤێزدا – مانچێستەر سیتی 08:45
لایپزیگ – یه‌نگ بۆیز 08:45
نیوکاسڵ یونایتد – میلان 11:00
ئاتلێتیکۆ مەدرید – لازیۆ 11:00
بۆروسیا دۆرتموند – پاریس سانجێرمان 11:00
پۆرتۆ – شاختار دونیتسك 11:00
سێڵتیک – فاینۆرد رۆتردام 11:00
رۆیال ئێنتوێرب – بارسێلۆنا 11:00

ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌وی رابردووش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
مانچێستەر یونایتد 0-1 بایرن میونشن
یونیەن بەرلین 2-3 ریال مەدرید
ئایندهۆڤن 1-1 ئارسیناڵ
کۆپنهاگن 1-0 گالاتەسەرای
ئینتەرمیلان 0-0 ریال سۆسیداد
سالزبۆرگ 1-3 بێنفیکا
ناپۆلی 2-0 سپۆرتینگ براگا
لانس 2-1 سێڤییا.

ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت

ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت